كاتێك خۆبەخشێك كارەكەی، خێزانەكەى و خۆشەویستانی بەجێ دەهێڵێت و بەرەو وڵاتێكی دوور كۆچ دەكات، تاكوو هاوكاریی خەڵكی ئاواره و بریندار بكات، ئێمە هەمووان دەستخۆشی لێدەكەین، هەر ئەمەش بوو هاووڵاتیی بهریتانی ئالان هینینگ ئهنجامی دا.
ئەو، پیشەكەی خۆی وەك شۆفێری تاكسی، باربارای هاوسەری، دوو منداڵەكەی، كەسوكار و هاوڕێكانی و ئاسوودەیی ژیانی سالفۆردی بەجێ هێشت، بۆ ئەوەی هاوكاریی خەڵكی دەربەدەر و ئاوارەی سووریا بكات. ئەوە بوو كۆتایی 2013 ڕفێنرا و ئێستاش لە لایەن بەناو دەوڵەتی ئیسلامییەوە سەری لە لاشەی جیا كرایەوە. ئەو كارە دڵڕەق و بەربەرییە، جارێكی دیكه سروشتی ڕاستەقینەی ئەو تیرۆریستانە پیشان دەدات، دەریدەخات خاوەنی هەستی مرۆڤایەتی نین.
ئێمە لە هەرێمی كوردستان جارێكی دیكه خەمبار بووینەوە، هەروەك چۆن لە كاتی كوشتنی یەكەم هاووڵاتیی فریاگوزاریی بهریتانی دەیڤد هاینزدا لە لایەن ئەو هێزە نەگریسەی دەوروبەرمانهوه، خەمبار بووین. ئێمە بە نێو ئەم جۆرە خەم و ئازارەدا تێپەڕ بووین و دەزانین چەندە سەختە كه كردەی نامرۆڤانە بەرامبەر بەو خەڵكە بێگوناهە دەكرێت، تەنها لەبەر ئەوەی كێن، نەك لەبەر ئەوەی چییان كردووە؟. ئێمە سەرەخۆشیی خۆمان دەگەیەنیە خێزانی قوربانییەكان و گەلی بهریتانیا.
ئێمە ئالان هینینگ و دەیڤد خاینز و ستیڤن سۆتلۆف و جەیمز فۆلی و هەموو قوربانییە بێگوناهەكانی دەستی بەناو دوڵەت ئیسلامی و گروپە تیرۆریستە زاڵمەكانمان لەبیر ناچێت. لەگەڵ هاوبەشەكانیشمان، ئەوەی لە دەستمان بێت دەیكەین تا ئەو مرۆڤكوژانە بهێنینە بەردەم دادگا.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان
4ی ئۆكتۆبهری 2014